
سبەی کۆتا رۆژە بۆ پڕکردنەوەی زانکۆلاین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوول، کۆتا رۆژە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.
هەروەها وەزارەتەکە داوا دەکات، ئەوانەی تاوەکوو ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.