لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی نەخۆشانی تالاسیمیا رەوانەی دەرەوە کران

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی دووەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات کران.

لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی دووەمی تووشبووانی نەخۆشیی تالاسیمیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسک، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.

باسی لەوەشکردووە:” کاروانەکە کە لە 40 هاووڵاتی تووشبوو بە تالاسیمیا، لەگەڵ بەخشەران و هاوەڵەکانیان پێکهاتبوو، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سەرپەرشتی دەکرا.

 

Back to top button