
وه‌زیرێكی كابینەكەی مالیكی: 240 ملیار دۆلاری عێراق، لە ئێران و لوبنان و توركیا و سووریا فەوتان
وه‌زیرێكی سەردەمی خولی دووەمی سەرۆكوەزیرانی نووری مالیكی، گه‌نده‌ڵی وه‌زیر و حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.
موحسن شه‌مه‌رى، وه‌زیری پێشووترى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق له كابینه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی (2014 – 2018)، له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكراى كرد كه گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌ناو حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقدا هه‌یه و به‌رده‌وامه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆى گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى وڵات‌دا، ئه‌سته‌مه گۆڕانكارى له عێراقدا بێته ئاراوه.
بەسەرهاتێکیش وەک نموونە هێناوەته‌وه، كه جارێك به حسێن شه‌هرستانی، وه‌زیری پێشووترى نه‌وتى عێراق له هه‌ردوو كابینه‌ى نوورى مالیكی، گوتووه: “به مالیكی بڵێ كه یه‌كێك له وه‌زیره‌كانى له كابینه‌ى دووه‌م (2010 بۆ 2014) زیاتر له 10 ملیار دۆلارى دزیوه، بۆچی ڕێگه‌تان پێ دا و وازتان لێ هێنا دزی بكات.“
دەشڵێت، “له وه‌ڵامدا گوتی، مالیكی ده‌ڵێت وازى لێ بێنه دزی بكات و پاره‌ى عێراق ببات له‌وه باشتره ده‌ست له‌م وڵات و ئه‌و وڵات پان بكاته‌وه و پاره‌یان لێ وه‌ربگرێت”.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەش دەدات: “ئه‌وان به‌و عه‌قڵییه‌ته‌وه وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زیره كردوویه‌تى یه‌كه‌م جار و دواجار نه‌بوو، به‌ڵكوو له هه‌موو كابینه‌كانى حكومه‌تى عێراق دووباره و چه‌ندباره بووه‌ته‌وه و ده‌بێته‌وه.”
شەمەری باس له‌و پارانه‌ى عێراق ده‌كات كه له سووریا و لوبنان دانراون و ئێستا هیچ ئاسه‌وارێكیان نه‌ماوە، و گوتی: “به‌پێی زانیارییه‌كانم، زیاتر له 20 ملیار دۆلار پاره‌ى عێراق له لوبنان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها له سووریا به هه‌مان شێوه، به‌ڵام له ئێران زیاتر له 100 ملیار دۆلارمان تیاچووه و له توركیاش به‌هۆى دابه‌زینى نرخى لیره‌وه نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار پاره‌ى عێراق فه‌وتا، ئه‌مانه هه‌مووى ژماره‌ى مه‌ترسیدارن و ده‌كرێت به‌و پارانه، عێراق چه‌ند جارێك ئاوه‌دان بكرێته‌وه.“