ئانۆ جەوهەر: لە بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت، بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێش عێراقین

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە و خزمەتگوزاری هاوشێوەی وڵاتانی دیکە جێبەجێ کراون، هاوکات جەختیش دەکاتەوە بەبێ پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ کام لەو پرۆژانە جێبەجێ نە دەکران.

یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانیومانە هێڵی ئینتەرنێت بۆ دوورترین سنوورەکان دابین بکەین، لەگەڵ ئەوەش نرخەکەی بەڕێژەی 20% کەم بووە و خێراییەکی بەڕێژەی 100% زیاد بووە.

باسی لەوەش کرد، لەڕووی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت، سەرەڕای ئەو هەموو ئاڵنگارییە و قەیرانانەی هەبووە، بەڵام بەڕێژەیەکی بەرچاو لە پێشەوەی عێراقە، بە شێوەیەک بەراورد ناکرێت. دەشڵێت: زیاتر لە دوو ساڵە خزمەتگوزاری 5G مان دابینکردووە، بەڵام بەهۆی حکومەتی عێراق ڕێگری دەکات پێشکەشی هاووڵاتییان بکەین، بە بیانووی ئەوەی دەبێت خزمەتگوزارییەکە لە هەموو عێراق دابین بکرێت، کە تاوەکوو ئێستا خەریکی دروستکردنین.

ئاماژەی بەوەشدا، زۆر گەشبینین بە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان، توانایان هەیە، شەن بەشانی وڵاتانی دیکە، ببنە بەشێک لەو شۆڕشەی ئێستا بۆ تێکەڵکردنی AI (زیرەکی دەستکرد)، لە سەرجەم پرۆژەکان، ئاماژەشی دا، کار لەسەر دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد دەکەین، بۆ ئەمەش سوود لە توانای گەنجان دەبینین.

گوتیشی: “لە کابینەی نۆیەم کاری زۆر باشی هاوشێوەی حکومەتەکانی دیکەی جیهانی کراوە، ئەوانیش وەک، پرۆژەی رووناکی کە بووتە هۆی دابینکردنی کارەبای24 کاتژمێری، پرۆژەی گەورەی ئاوی هەولێر، کە کێشەی 50 ساڵی ئاوی هەولێر چارەسەر کرد و بڕیارە لە شوێنەکانی دیکەش ئەو جۆرە پرۆژەیە دروست بکرێت. هەروەها دروستکردنی رێگا و بانەکان بە شێوەیەکی ستاندارد و دانانی کامێراکانی تیژرۆی پۆینت تو پۆینت. لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من کە زیاتر لە 500 هەزار کەس لە سەرانسەر هەرێمی کوردستان خاوەنی هەژماری خۆیانن.”

دەشڵێت: ئەگەر پشتگیری و جددییایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبووایە، هیچ کام لەو پرۆژانە جێبەجێ نەدەکران.

Back to top button