یەكەم تەنكەر نەوتی كوردستان دەگاتە ئەڵمانیا
خواكوڕك
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایی( رووس نەفت) واژۆ كرد, كۆمپانیاكە رایگەیاند لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا یەكەم تەنكەری نەوتی هەرێمی كوردستانیان دەگاتە دەست كە بریتیە لە 600 هەزار بەرمیل نەوت.
بە پێی راگەێنراوێكی كۆمپانیایی(رووس نەفت) كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە, شەش سەد هەزار بەرمیل نەوت لە هەفتەی داهاتوو دەگاتە وڵاتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ڕێكەوتنێكی نەوتی نێوان كۆمپانیاكە و هەرێمی كوردستان دێت كە لە مانگی شوباتی رابردوودا ئیمزا كرابوو.
گوتەبێژی كۆمپانیای رووس نەفت ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەگەر ئەو ڕێكەوتنە ئابوورییە قازانجی لێ بكەوێتەوە، ئەوا ئەوان هەوڵی كڕینی نەوتی خاوی زیاتر دەدەن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وە كڕینی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕێژەی چالاكییەكانی كۆمپانیاكە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و هیند بەرز دەكاتەوە.
كوتەبێژی كۆمپانیاكە روونی كردۆتەوە كە بڕیارە تەنكەرە نەوتەكەی كوردستان لە بەندەری تریستی باكووری رۆژهەڵاتی ئیتاڵیا بەتاڵ بكرێ، دواتریش لە ڕێگەی بۆڕی نەوتەوە راستەوخۆ بۆ پاڵاوتگەیەكی كۆمپانیاكە لە ئەڵمانیا بنێردرێ.