سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

رۆژی سێشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بە گشتی، هەروەها باس لە ئاڵنگاری و گرفتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقی کرا.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

Back to top button