شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان دابەش دەکرێت .

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە ( 2025/10/8 ) شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کەلەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

هەروەها وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، جارێک بەنووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات بەڵام تا ئێستا رەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

Back to top button