
پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەست پێدەکاتەوە
بڕیارە ئەم مانگە پڕۆسەی پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەست پێ بکاتەوە، لەئێستادا 700 هەزار کەس بەشە ئارد و خۆراکی چەند مانگێکیان بڕاوە و وەریان نەگرتووە، چاوەڕێن فۆڕمەکە کارابکرێتەوە و بەشەخۆراک وەرگرن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتی، “تیمێکی تەکنیکی لە بەغداوە هاتوون و چەند رۆژێکە راهێنان بە تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەکەن، پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.”
گوتیشی:” لە قۆناغی دووەم خزمەتگوزاری تۆماركردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێك بۆ بریكارێك یان لە شارێك بۆ شارێك، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە، یان ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن و بواریان نەبووە بگەڕێنەوە پسوولەكانیان تازە بكەنەوە.