
عه‌لی حوسێن: خەڵكی سلێمانی ئەو پەیامەیان پێگەیشتووە كە ئامانجی پارتی خزمەتكردنی خەڵكە
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی ده‌نگی زیاتر ده‌كات، چونكە یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پارتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌م په‌یامه‌ش گه‌یشتووه‌ته‌وه خه‌ڵكی سلێمانی.
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین، گوتی: “په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه و شارستانییانه له سنووری پارێزگای سلێمانی بكرێت و گوزارشت له په‌یامی دیموكراتی بكات، هه‌وڵ بدرێت ژینگه‌ی كوردستان بپارێزرێت و رێز له پۆسته‌ر و به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانیش بگیرێت.
گوتیشی: ” شانازیی به جه‌ماوه‌ری خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كە به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دان، له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا ده‌نگی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، پێمان وایه ده‌نگی پارتی لەوەش زیاتر ده‌بێت.“