سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 8ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ دانيێل كرێبه‌ر باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.

باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

بەردەوامبوونی پشتیوانی پێشمەرگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

Back to top button