مەلابەختیار: ریفراندۆم ئەنجام دەدەين و رێگە نادەين ئەم هەلەمان لەدەست بچێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد, بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەئەنجامگەیاندنی ریفراندۆمو بابەتی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك, دوای كۆبوونەوەكە له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی مەلابەختیار گوتی:” كاروانی سەربەخۆی بەڕێ كەوتووە”
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری یەكێتی كە ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتیه رایگەیاند:” سەربەخۆی مافی نەتەوەیی كوردەو مافی گەلی كوردە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی ئەنجامبدات، بەوتەی خۆی ریفراندۆم ئەنجام دەدەن و رێگە نادەن ئەم هەلەمان لەدەست بچێت”
مەلا بەختیار گوتیشی:” پێكهێنانی وەفدیێكی هاوبەش لەلایەن پارتی یەو یەكێتی یەوە بۆ سەردانیكردنی حزبەكان و بەغدا، لەسەر حسابی كاراكردنەوەی پەرلەمان نییە، بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەگەڵ پارتی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێـتی لە بارەی ئەو پەیامەی داویەتە حزبەكەی دەڵێت “پەیامەكەم لە مەكتەبی سیاسی خوێندراوەتەوە كە ٦ خاڵم پێشنیاز كردووە بۆ بوژاندنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێـتی و پلە بەندی و گێڕانەوەی شكۆ بۆ ئۆرگانەكانی یەكێـتی و ڕێگرتن لە هەموو پڕۆژەیەكی ئابوری ناشەرعی لە كوردستاندا”.
بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێـتی “هاوكات لە خاڵەكاندا ئەوەش هەیە، كۆبوونەوەی لابەلا نەكرێت و بۆ بڕیارەكان بگەڕێینەوە بۆ كۆبوونەوە گشتییەكانی یەكێـتی, گوتیشی ئەوان بە پۆزەتیڤ وەڵامیان داومەتەوە بەڵام من ئەگەر بچمەوە دانیشتنەكانی مەكتەبی سیاسی داكۆكی لەو خاڵانە دەكەم”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەلا بەختیار دەلێت:” مانەوەی چارەنوسی من لە ناو یەكـێتی بەستراوە بەوەی كە تا چەند ئەو خاڵانە جێبەجێدەكرێت چونكە سەرجەم خاڵەكان بۆ بەرژەوەندی خۆم نیە و بەرژوەندی گشتییە”