ئەمریکا چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی عێراقی سزادا

گەنجینەی ئەمریکا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و براکەی بەفەرمی خستە لیستی سزاکانیەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو دوو برایە تۆمەتبار کراوە بەوەی پەیوەندییان بە سوپای پاسد.ارانی ئێرانەوە هەیە و پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و کارکردن بۆ سپیکردنەوەی پارە و، بازرگانیکردنی قەدەغەکراو .

باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌ ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا عه‌.قیل و عه‌.لی ده‌یان ملیۆن دۆلاریان بۆ ئێران سپی كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ قاچاخچێتی نه‌وت و مادده‌ هۆ.شبه‌ره‌كاندا تێوه‌گلاون، عه‌قیل موفتن به‌یزانی پێگه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق به‌كارهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شداری گه‌نده‌ڵی بكات”.

هاوکات گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیای ئەلمو.هەندیس دەخاتە لیستی سزاکانەوە و تۆمەتباری دەکات بەوەی چالاکییەکانی دەقۆزێتەوە لەڕێگەی بەدەستهێنانی گرێبەستی حکومی و پێدانی بە کۆمپانیاکانی دیکە لە بەرامبەر ئەو پارەیەی کە بۆ پشتیوانی فراکسیۆنەکان و ئێران و حز.بو.ڵڵا چووە.

Back to top button