كابینەی نۆیەم مژدە گەورەكەی راگەیاند، نێوان هەولێر – کۆیە 27 خولەک کەم دەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە: “کارکردن لە پرۆژەی ستراتیجیی ڕێگای هەولێر – کۆیە بەردەوامە، کە پرۆژەیەکی جووتسایدە و بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی دروست دەکرێت.”

راشیگەیاندووە: “درێژی رێگاکە 37 کیلۆمەترە و هەر سایدێکی سێ رێڕەو بە پانیی 12 مەتر دەبێت، رێگاکە بە سێ چینی 22 سانتیمەتری قیر دەکرێت، هەر لە پرۆژەکەدا 6 ئۆڤەرپاس، 5 ژێرپرد، پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتر و هەروەها 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی لەخۆ دەگرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە :” دوای بڕینی رێگاکە، دەست بە دروستکردنی بەرزەپرد و ژێرپردەکان کراوە، تەواوی رێگاکە بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێ و بڕیارە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بچێتە خزمەت هاووڵاتیان.

باسی لەوەشکردووە: ” تەواوبوونی پرۆژەکە وا دەکات تەواوی رێگای هەولێر – کۆیە، لە ڕێگایەکی یەکسایدی پڕ مەترسی بگۆڕدرێت بۆ ڕێگایەکی خێرای جووتساید کە ماوەی ڕێگاکە بۆ 27 خولەک کەم دەبێتەوە و مەترسیی ڕووداوەکانی هاتوچۆش کەمتر دەبێتەوە.”

Back to top button