هیوا ئەحمەد مستەفا بۆ کەرکووکییەکان: سڵاوی سەرۆک بارزانی لە هەمووتان بێت

هیوا ئەحمەد مستەفا، لە كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك رایگەیاند، پارتی هێزی پشتیوانییە بۆ هەمووان و، هێزی كۆڵنەدانە، ئەوانەی دژایەتیی پارتییان كردووە، رووخاون یان نەماون یاخود لاواز بوون”.

هیوا ئەحمەد، لە وتارەكەیدا كە لەناو هەزاران هاووڵاتییدا پێشكەشی كرد، رایگەیاند ، كۆكردنەوەی جەماوەری پارتی ئەمڕۆ لێ لێیە لۆ لۆ ماوە، جەماوەری پارتی لە رۆژی هەڵبژاردن دەردەكەوێ‌ و خەڵكی كەركووك دەیانەوێ‌ حزبێك سەركەوێ‌ كە داخوازییەكانیان جێبەجێ بكات.

گوتیشی:” ئەو كاندیدانەی پارتی دەرچن پێداگری دەكەن لەسەر جێبەجێكردنی ماددە بە ماددەی دەستوور، چونكە پارتی هێزی كۆڵنەدانە و هەر حزبێكی تریش لە پارتی نزیك بووبێت سوودی بینێتەوە و دژەكانیشمان رۆژ بەڕۆژ بچووكتر بوونەتەوە.

لە وتارەکەیدا هەروەها سڵاوی مەسرور بارزانی بە جەماوەری كەركووك گەیاند و گوتی، دڵنیابن ئەوە مەسرور بارزانی بوو بەربەستەكانی “مستەحیلی” شكاند و هەموو ئەو ئەزموونەیش دەگوازینەوە بۆ كەركووك كاتێك كاندیدەكانمان دەچن بۆ پەرلەمان.

هەروەها ئەوەیشی گوت، چیتر لە كەركووك مافی كورد پێشێل ناكرێت، چونكە پارتی لێرەیە و “ئێمە خوامان لەگەڵدایە”.

Back to top button