داعش فڕۆكەیەكی عێراق لە ئاسمانی موسڵ خستە خوارەوە

خواكوڕك
لەگەڵ بەرەو پێشوەچوونی پێشڕەویەكانی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنەوە موسڵ, هێزی ئاسمانی عێراق رۆڵی چالاكی هەبووە لە بۆردوومانكردنی پێگەكانی داعش لە نێوشارەكەدا, هەر لەم چوار چێوەیە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند چەكدارانی داعش تەقەیان لە هەلیكۆپتەرێـكیان كردوەو خستوویانەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیانـنامەیەكدا رایگەیاند كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەكاتی بۆردومانكردنی چكدارانی داعش لەناو موسڵ تەقە لە فڕۆكەكە كراوەو خستوویانە خوارەوە.

شایەنی گوتنە, فڕۆكەكە لە ناوچەی موهەندسینی ڕۆژهەڵاتی باكوری شاری موسڵ كەوتووە خوارەوەو تێكشكاوە، هاوكات فڕۆكەوانەكەشی گیانی لەدەستداوە.

Back to top button