سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا(CIA) کرد.

لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرایەوە.

Back to top button