وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

لە روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت : هەرێمی كوردستان رووبەرووی قەیرانی سوتەمەنی نەبووەتەوە.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە:” هەندێ كەناڵ و پەیجەکانی سۆشیال میدیا، پرسی راستگۆیی و پیشەیی بۆ بانگەشەی راگەیاندن بەكاردەهێنن و دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی چەواشەكاری، بیروڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن.

راشیگەیاندووە:” لەدوا هەوڵیاندا، دیدارێكی كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە ( وەكالەت) لە كەناڵی ئاڤا نیوز، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەكەی بدەن، بابەتەكەیان بڵاوكردووەتەوە و لە مانشێتی بابەتەكەدا باسیان لە (قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان) کردووە.

دەشڵێت:” وەزیری سامانە سروشتییەكان تەنیا باسی ئەوەی كردووە كە پشكی هەرێم بۆ ناوخۆ كەمە و وەزارەت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی بەنزین و سوتەمەنیی زیاتر دابین بكات و بە هیچ شێوەیەك باسی قەیرانی سوتەمەنی نەكردووە، كەچی ئەوان باسیان لە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی کردووە، لە كاتێكدا بە هیچ شێوەیەك هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی نەبووەتەوە و نابێتەوە.

Back to top button