رێكخراوی داعش بەرپرسارییەتی هەردوو هێرشەكەی ڕوسیای گرتە ئەستۆ

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە رێگای جانتایەكی پڕ لە تێنتییەوە هێرش كرایە سەر میترۆی شاری سان بیتسبۆرگ دووهەمین شاری گەورەی روسیا كە بوە هۆی گیان لەدەست دانی ١٢ كەس و برینداربونی زیاتر لە ٤٠ كەس, ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هەردوو هێرشەكەی ناوچەی هیستراخانی لە باشوری ڕوسیا راگەیاند.
رێكخرای تیرۆریستی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایتییەكان بەرپرسیاری خۆی لە هێرشەكەی هەفتەی رابردووی باشوری ڕوسیای راگەیاند ئەنجامدانی ئەو هێرشەی لەلایەن چەند ئەندامیكی خۆیەوە پشت راست كردەوە.

شایەنی باسە, جگە لە تەقینەوەكە رۆژئ ٤/٤/٢٠١٧ چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر چەند پۆلیسیك هاتوچۆ لە شاری ئیستراخان لە باشوری ڕوسیا و هێرشەكە بووە هۆی كوشتنی دوو پۆلیس و شەوی ٥/٤/٢٠١٧ چەند چەكدارێكی تر هیرشیان كردە سەر چەند پۆلیسێكی سنوری لە هەمان ناوچە و ٣ پۆلیسیان بریندار كرد و پاشان لەو ناوچەیە هەڵهاتن و ئەمرۆ ڕێكخراوی داعش بە فەرمی بەرپرسایرییەتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.

Back to top button