دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکاتەوە

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو رەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی لە چەند شوێنێک بدرێت و پرۆسەی دابەشکردنیش بەردەوام دەبێت.

مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، رایگەیاند: ئامادەکاری دەکەین بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری چەند شارەوانییەک، لەم هەفتەیە رەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی لەو شوێنانە دەگەڕێتەوە (کەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو).

گوتیشی، ژمارەی ئەو پارچە زەوییانەی دابەش دەکرێن 14 هەزار تاوەکوو 16 هەزار پارچە زەوی دەبێت، هاوکات ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری ( رزگاری و سێبیران)، بە دابەشکردنی زەوی لەو شوێنانە تەنیا، هەریر و شەقڵاوە دەمێننەوە.

Back to top button