زاخۆ بە پاکترین شاری کوردستان و عێراق دەستنیشان کرا

بەپێی راپرسییەک، ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سەنتەری شارەکە بە پاکترین ناوچەی گەشتیاریی بۆ هاوینی ئەمساڵ دەستنیشانکران.

ئاژانسی “راما ئێجێنسی” ئەنجامی راپرسیەکی بڵاو کردەوە و، رایگەیاند، پێشکەوتنی زاخۆ لە بواری گەشتیاریدا تەنها لە دروستکردنی شوێنی گەشتیاری و خزمەتگوزاریدا قەتیس نەماوە، بەڵکو لە رووی پاکوخاوێنییەوە بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و لە نوێترین راپرسییشدا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا .

لەراپرسیەکە هاتووە، زاخۆ توانیویەتی رێژەی 93.9%ی رەزامەندیی گەشتیاران سەبارەت بە پاکوخاوێنی بەدەستبهێنێت و پلەی یەکەمی گرتووە، هەروەها بەرزترین ئاستی لە راکێشانی ئەو گەشتیارانەدا تۆمار کردووە کە بۆ یەکەمجار سەردانی ناوچەکەیان کردووە.

بەپێی راپرسییەکە، هۆکاری هاتنی گەشتیاران بۆ زاخۆ بۆ سێ پێوەر دەگەڕێتەوە کە ئەمانەن: “پاکوخاوێنە، سرووشتێکی جوانی هەیە، شوێنێکی مێژوویی و کولتووری هەیە.”

Back to top button