چیمەن بابەکر بارزانی : خزمەتکردن ئەرکی پارتییە، ئەگەر پارتی خزمەتی نەکردبا هەرێم لە رووی خزمەتگوزارییەکانەوە لە پێش عێراق نەدەبوو

چیمەن بابەکر بارزانی کاندیدی ژمارە ٧ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: خزمەتکردن ئەرکی پارتییە، ئەگەر پارتی خزمەتی نەکردبا هەرێم لە رووی خزمەتگوزارییەکانەوە لە پێش عێراق نەدەبوو

چیمەن بابەکر بارزانی کاندیدی ژمارە ٧ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەی هەولێر رایگەیاند” پارتی حزبێکە لە مەسئولیەت راناکات، هەمیشە رووبەرووی هەموو زوڵم ستەمێک وەستاوەتەوە، پارتی ئێستاش هەر بەو نەفەسە کار دەکات کە زوڵم نەهێڵێت و بەرگری لە زوڵملێکراو بکات و دژی زاڵم بوەستێتەوە، پارتی بۆ گەلی کوردستان لە چوارچێوەی دەستور و بەندەکانی دەستور داوای مافیان بۆ دەکات” .

ئەو بەربژێرەی لیستی ٢٧٥ی پارتی گوتیشی:” پارتی بە خزمەتگوزاری و پڕۆژە و ئاوەدانی و ئارامی خۆی لە هەموو لایەنێک جیادەکاتەوە، پارتی ئەگەر خزمەتی کوردستانی نەکردبا کە بە ئەرکی خۆی زانیووە ئێستا کوردستان هیچ جیاوازییەکی نەدەبوو لە روی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و رێگەوبان لەگەڵ شارەکانی خوارووی عێراق و هیچ کەس و لایەنی دیکەش خزمەتی نەدەکرد، لەبەر ئەوەی خەڵک پارتی دەبینی و ئەوانیشی بینیووە” .

چیمەن بابەکر دەشڵێت:” حکومەتی هەرێم و ئەگەرچی بودجەی ٥٪ ی لە کۆی بودجەی عێراق پێدراوە کە ئەویش بە خواردنی مافی هاووڵاتیان بووە بەڵام گەر سەیر بکەی ٩٥٪ ی بودجەکە بەر عێراق کەوتووە، بەڵام کە سەیری جیاوازییەکە دەکەی دەبینین، پارتی بە ٥٪ ی بودجە چی لە هەرێم کردووە! و عێراقیش بە ٩٥٪ی بودجە چی کردووە بۆ پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگای زیقاری خواروی عێراق خەریکە رێژەی هەژاری دەبێتە نیوە لە کۆی دانیشتوانی پارێزگاکە” .

کاندیدەکەی پارتی دڵنیایی دەدات و دەڵێ” دڵنیایین لە دەنگدەران کە ئەمجارەش لیستی ٢٧٥ـی پارتی سەردەخەن و پارتی بە حزبی رەقەم یەک لەسەر ئاستی عێراق دەهێڵنەوە.

 

Back to top button