سووریا لەترسی گورزی ئەمریكا بنكە سەربازیەكانی لە ناوچەی قەیسون چۆلدەكات
خواكوڕك
دوای هێرشە كیمیاییەكەی پارێزگای ئیدلیب كە لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی سوریا ئەنجامدالا هەڵوێستی ئەمریكای تووندتر كردووە و وەك كاردانەوەیەك واشنتن بژاردەی سەربازیی لە سووریا تاووتوێدەكات.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە كە, دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەو بابەتەی لەگەڵ هەریەكە لە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری و ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێس باسكردووە, كە بژاردەی بۆردوومانكردنی كۆگاكانی تایبەت بە چەكی كیمیایی حكومەتی سووریا لە لایەن ترەمپ و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە تاوتوێ كراوە, جگە لەوەی كە ژمارەیەك لە ئامانجی دیكەی هەستیاری حكومەتی سووریا بە ئامانج دەگرن.
دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی وەشاندنی گورز لە لایەن ئەمریكاوە چەند ئاژانسێكی عەرەبی هەوالێكیان بڵاو كردۆتەوە كە سوریا لە چەند ناوچەیەكی چیایی قەیسون كە بنكە سەربازیەكانی لەوێن هێزەكانی خۆی پاشەكشە پێكردووە لە ترسی ئەگەری هێڕشی ئەمریكا.
شایەنی باسە, رۆژی سێشەممەی رابردوو و لە ئەنجامی هێرشێكی كیمیاییدا لە خانشیخۆنی پارێزگای ئیدلیب زیاتر لە 100 كەس كووژران و زیاتر لە 500 كەسی دیكەش برینداربوون.