فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا: جەنگ بەڕێوەیە

فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی ئەمریکا، زەنگی جەنگ لێدەدات و دەڵێ: دڵنیابن جەنگ بەڕێوەیە و روودەدات.

ژەنەراڵ ئێریک سمیس، فەرماندەی گشتیی هێزی دەریایی ئەمریکا، هۆشدارییەکیراستەوخۆی دا و رایگەیاند، پێویستە خۆیان بۆ جەنگێک لە داهاتوو ئامادە بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتە روو یان ناوی هیچ وڵاتێک بهێنیت.

گوتیشی: “شەڕی داهاتوو بەڕێوەیە، متمانەم پێبکەن، بەڕێوەیە.”

هەروەها گوتیشی: “ئەو هێزە دەریاییەی ئەمڕۆ لێرەن، لە هەمان گۆ.شت و خو.ێنی ئەو سەربازانەن، کە لە تاراوا، کۆریا، عێراق و ئەفغانستان جەنگان.”

Back to top button