لە کابینەی نۆیەم هەزار و 119 پڕۆژەی ڕێگاوبان بە گوژمەی چوار ترلیۆن و 300 ملیار دینار كراوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت ، لە کابینەی نۆیەمدا، هەزار و 119 پڕۆژەی رێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە چوار ترلیۆن و 300 ملیار دینار كراوە و 718 پڕۆژەیان تەواو بوونە و401 پڕۆژەی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

لە راگەیاندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : “بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی رێگەوبان، پشتوانیکردنی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری، ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ، بەستنەوەی شار و شارۆچکە و گوندەکان بە یەکتر، کابینەی نۆیەم چەندین پڕۆژەی ستراتیجی رێگەوبانی جێبەجێ کردووە.”

ئاشكراشی كردووە: “لە کابینەی نۆیەمدا، هەزار و 119 پڕۆژەی رێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە چوار ترلیۆن و 300 ملیار دینار كراوە و 718 پڕۆژەیان تەواو بوونە و 401 پڕۆژەی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.”

باسی لەوەشکردووە: “بەهۆی ئەو پڕۆژانە پێنج هەزار و 126 کیلۆمەتر رێگای نوێ دەخرێنە خزمەت هاووڵاتییان، کە وا دەکات ڕێگاکان کورت بنەوە، بازرگانان، گەشتیاران، جووتییاران و کاسبکاران، بە ئاسانی و سەلامەتی هاتووچۆ بکەن و ئابووریی وڵاتیش بەرەو پێشتر بچێت.”

Back to top button