
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەمەڕەشید حاجی رۆستەم شەمێرانی دەکات
لە پرسەنامەیەکدا مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری لیوا حەمەڕەشید حاجی رۆستەم شەمێرانی دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند: “بۆ کۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی رۆستەم شەمێرانی، پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای دووی سەنگەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی و کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی و هەڤاڵ و دۆستانی دەکەم.”
لە پرسەنامەکەیدا سەرۆکی حکومەت هیواش دەخوازێت “خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.”