بارزانی لەسەر دانەنانی ئاڵای كوردستان سەردانی ئێرانی نەكرد
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە سەرۆك بارزانی سەردانی چەند وڵاتێكی ئەوروپاو توركیای كرد, بڕیاربوو سەردانی وڵاتی ئێران بكات, بەڵام سەردانەكە ئەنجام نەدرا, وتەبێژی پارتی هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی ئاشكرا كرد كە پەیوەندی بە دانەنانی ئاڵای كوردستان و گۆڕینی ناوەڕۆكی پڕۆتۆكۆلی دیداەكان بووە.
مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ رووداو گوتوویەتی:” سەردانی جەنابی سەرۆك بۆ ئێران پێشنیازكراو بوو، رێوشوێن و پرۆتۆكۆڵ و كات و ئەو لایەنانەش دیاریكرابوو كە بڕیار بوو جەنابی سەرۆك بیانبینێ، بەڵام ئەوان دەستكاری هەندێك شتیان كردبوو كە بە باشیان زانیوە نەبێت، لەوانە ئاڵا و بینینی چەند كەسێك، جەنابی سەرۆكیش سەردانەكەی نەكرد”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتەبێژی پارتی لە بارەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەڵێت:”ئێمە لە ئێران دوور نین و پەیوەندی بەردەوام هەیە و سەردان لە ئاستی باڵا هەیە. گفتوگۆ دەكەین و پرس و راوێژ بە یەكدی دەكەین. ئێمە هەمیشە گوتوومانە ئەو كێشانەی لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیكە هەیە ئێمە بە كێشەی خۆمانی نازانین و نەشمانزانیوە. لەگەڵ توركیا كێشەمان هەبوو، بەڵام گفتوگۆ و دیدارمان هەبووە، توانیمان ئەو مەترسییانەی ئەوان لە ئێمەیان هەبوو، بڕەوێنینەوە. بە هەمانشێوە دەتوانین دڵنیایی بدەینە ئێران، چونكە لە نێوان ئێمەی توركیاو ئێران بەرژەوەندی و پەیوەندیی هاوبەش هەیە”