
بڕیارێک لە بەرژەوەندی قوتابیان درا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، قوتابیانی تازە وەرگیراو سێ مانگ مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتەکە رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی خوێندکاران و قوتابییان و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێرا و دروست نەبونى قەرەباڵغى و بەربەست بۆیان، بڕیار لە بەرژەوەندیی قوتابییان درا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: بریار درا بە پێدانى مۆڵەت بۆ ماوەى 3 مانگ بۆ وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکانەوە لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.