ئیسرائیل و توركیا پاڵپشتی هێرشەكەی ئەمریكا دەكەن بۆ سەر سوریا
خواكوڕك
پاش هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر فرۆكەخانەی حمسی رژێمی بەشار ئەسەد، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ پشتگیری خۆی بۆ هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له سوریا ده‌ربڕی لەبەرامبەریشدا نه‌عمان كورتولموش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕژێمی سووریا ده‌كات و داواشی كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ڕژێمی سووریا هه‌ڵوێستی توندتر وه‌ربگرێت”.
ئاژانسەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، نه‌تانیاهۆ به ده‌بڕینی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م هێرشه رایگه‌یاند “سه‌رۆك تره‌مپ له وشه و كرده‌وه‌دا وه‌ڵامێكی به‌هێز و روون نارد: به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی جێگه‌ی قبووڵكردن نییه هەروەها سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هێرشه‌كه ده‌ڵێت “ئیسرائیل به ته‌واوه‌تی بێ مه‌رج پشتگیری له بڕیاری سه‌رۆك ده‌كات و هیواداره په‌یامی روون نه‌ك ته‌نیا بۆ دیمه‌شق به‌ڵكو بۆ تاران و پیۆنگیانگ و شوێنه‌كانی دیكه‌شی ره‌وانه بكات، له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی هائارێتز بڵاویكرده‌وه، نه‌تانیاهۆ “داوای پێكهێنانی ناوچه‌ی دژه فرین له سنووری نێوان ئیسرائیل و سوریا و هه‌روه‌ها له سنووری نێوان ئوردن و سووریا ده‌كات.
نه‌عمان كورتولموش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7-4-2017) ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕژێمی سووریا ده‌كات و داواشی كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ڕژێمی سووریا هه‌ڵوێستی توندتر وه‌ربگرێت و هەروەها، ناوبراو له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس تیڤی ڕاشیگه‌یاند كه پێویسته سزای توند به‌سه‌ر ڕژێمی سووریا بسه‌پێنرێت.
شایانی باسە لە وتەیەکیدا دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ئاشکرا کرد لێدانی بنکەی هێزە ئاسمانیەکانی سوریا ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی خۆیدا بووە.