
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد عەزیز دەکات
لە پرسەنامەیەکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر محەممەد عەزیز سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو محەمەد عەزیز دەکات و هاوخەمی خۆی دەربڕی.
لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی هیواشی خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.”