
رێگەپێدان بە خاوەن زەوییەکانی گەڕەسۆر دەدرێت
پارێزگاری هەولێر لەبارەی زەوییەکانی گەڕەکی گەڕەسۆر رایگەیاند: دواى دانانی دیزاینی پڕۆفایل و دەستنیشانکردنى بەرزی و نزمی زەوییەکان و وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری زەویەکان لەلایەن تیمى شاراوانییەکان، دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆک و شەقام بۆ زیاتر لە 3 هەزار پارچە زەوی گەڕەکی گەڕەسۆری سنووری قەزایی بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر، رایگەیاند: بە دیاریکردنی سەرە بلووکەکانی ئەو زەوییانە، هەروەها کردنەوەی ڕێگاکان و تێکەڵەڕێژکردنی، ئەو زەویانە دەچێتە قۆناغێکی گرنگ و خاوەنەکانیان لێی سوودمەند دەبن.
گوتیشی، نرخی زەوییەکانی گەڕەسۆر گۆڕانی بەسەردادێت و ئاوەدانی پێدەگات، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لە بەشی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، لە گەڕەسۆر کۆگایەکی ئاو دروست دەکرێت، ئەوەش بەشێکی دیکەی خزمەتگوزاری ئاودانی ناوچەکە دەبێت.