ئەوگیراوەیە رزگارت دەكات.. بزانە چۆن؟

خواكوڕك

 

ئەگەر ئارەزووی ڕوخسارێکی قەڵەو و پێشتێکی ساف و گەشاوە دەکەیت، بە بێ بوونی هیچ نەشتەرگەریەک یان بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس، ئەوا یەکێک لەم ئاوێتانە بەکاربهێنە کە هۆکارێکە بۆ جوانکردنی دەموچاو و قەڵەوکردنی بەشێوەیەکی سروشتی.

 

ماسکی مۆز و هەنگوین

مۆزێک بهاڕە و کەوچکێک هەنگوینی تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە دەموچاوت، دواتر بە پارچەیەک قوماشی نەرم بیسڕە و بە ئاوی سارد بیشۆ.

 

ماسکی خەمیرە

کەوچکێک خەمیرە و کەوچکێک ماست و هەنگوین تێکەڵ بکە، پاشان دوو دڵۆپ لیمۆی تێبکە و بەباشی تێکەڵی بکە، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە دەموچاوت، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و کرێمێک بدە لە پێستەکەت.

 

ماسکی هێلکە بۆ توندکردنەوەی پێست

سپێنەی هێلکە یەکێکە لە پێکهاتە سروشتیە بەسوودەکان w پێست توند دەکاتەوە، هەر بۆیە لەبری بۆتۆکس بەکاردەهێنرێت، سپێنەکە بهێنە بیدە لە پێست تا وشک دەبێتەوە و دواتر بە ئاو بیشۆ و کرێمێک بدە لە پێستەکە، بەردەوامی بەکارهێنانی دەموچاوت جوانتر دەکات، ئەگەر بێزاری بە بۆنی ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکە.

 

Back to top button