بزانە چۆن هێرشە مووشەكیەكەی ئەمریكا فەرمانی بۆ دەركراوە

خواكوڕك
لە وتەیەکیدا دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ئاشکرا کرد لێدانی بنکەی هێزە ئاسمانیەکانی سوریا ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی خۆیدا بووە.
بەرپرسە سەربازیە باڵاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشە وەک وەڵامدانەوە بووە بۆ ئەو پەلامارەی کە هێزە ئاسمانیەکانی سوریا بەچەکی کیمیاوی کردویانەتە سەر هاوڵاتیانی سوریا لە خان شەیخونی نزیک شاری ئەدلیب.
شەوی ڕابردوو لە کەشتیە جەنگیە ئاویەکانی دەریای ناوەڕاستەوە هێزەکانی ئەمریکا ٥۰ موشەکی جۆری توماهۆکیان ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی شوعەیراتی سەربە هێزەکانی ئەسەد کردوو زیانێکی گەورەی گیانی و مادییان پێگەیاند”.

Back to top button