
پڕۆژەیەكی گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ، دەست بەجێبەجیكردنی دەكرێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لە سەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ لە هەولێر و، دەست بەجێبەجیكردنی دەكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:” لە سەر رەزامەندی و فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لەو نزیكانە لە هەولێری پایتەخت بەردی بناغەی پڕۆژەییەكی گەورەی ریسایكلینی ئاو دادەنرێت، كە لە تاوانایدا هەیە ( 840 هەزار مەتر سێجا ) لە رۆژێكدا ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆكان پاك بكاتەوە.
گوتیشی:” لەو پڕۆژە گرنگەدا دوای ڕیسایكلینی ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆكان، بەكاردەهێنرێتەوە و لە ( پڕۆژەی گەورەی و ستراتیژی پشتێنەی سەوزایی، پاركەكان و كارگەكان ) ئەو ئاوە بەكاردەهێنرێتەوە و سودی لێدەبینرێت، بەتایبەتی دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی ئاودانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، هەروەها ئەو جوتیارانەشی كە كاری سەوزە چاندن دەكەن، ئەوانیش دەتوانن ئەو ئاوە بەكار بێننەوە بۆ ئاودانی سەوزە، لە كاتێكدا لە پێشوتردا بە ئاوەڕۆ سەوزەكان ئاو دەدران.