پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردوو روونکردنەوەی دا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکەیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتباری بکوژێکیان دەستگیر کرد.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە رووداوێکی كو.شتن له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

هەروەها لە راگەیاندراوەکدا هاتووە؛” پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان، کە بکو.ژ دانی پێدا ناوە، گوایە کەسی کو.ژراو مۆبایلی بکو.ژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، بۆیە شەوی رابردوو بکو.ژ بە ناوی (آ. ھ. ح) بە چە.کێکی جۆری دەما.نچە هاوڕێکەی بە ناوی (ی. د. ع) دەکو.ژێت، بەڵام لە هەمان کاتی رووداوەکەدا تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتباری بکو.ژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

 

Back to top button