رووسیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی تێكه‌وت و ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوانیان هه‌یه له سوریا
خواكوڕك
دوای هێرشه موشه‌كیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا، مۆسكۆ بڕیاریدا كاركردن به ریكه‌وتنی له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌ڵپه‌سێرێت وه‌كو ده‌رئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د.
حكومه‌تی رووسیا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وانشتن هه‌ڵپه‌سارد و رايگه‌ياند:هه‌موو رێكارێكی په‌یوه‌ست به سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكی هه‌ڵده‌سپێرین، ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان مۆسكۆ و واشنتن ئه‌نجامدرابوو، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كانى هه‌ردوو وڵات له ئاسمانى سه‌ر خاكی سوریا.
رێككه‌وتنه‌كه بۆ دوور بوونی هه‌ردوو ووڵات له به‌ریكه‌وتنی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی گرژی له نێوانیان درووست نه‌بێت،به هۆى دامه‌زراندنى سيستمى به‌رگرى ئاسمانى ئێس 300 و ئێس 400 له سووريا له لايه‌ن رووسه‌كانه‌وه، ئاسمانى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى رووسيادايه و سوپاى ئه‌و وڵاته له توانايدايه هاتوچۆى فڕۆكه‌ى وڵاتان له ئاسمانى سووريا بخاته مه‌ترسييه‌وه.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ئه‌مه ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م گرژی نێوان هه‌ردوو ووڵاته.
شایه‌نی باسه ئه‌م بڕیاره پاش ئه‌وه هات كه واشنتن دوێنێ شه‌و به موشه‌ك له پایی كیمیا بارانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د به‌سه‌ر پارێزگای ئیدلب هات و له ئه‌نجامدا چه‌ندین منداڵ و خانه‌واده‌ی شاره‌كه گیانیان سپارد.