یاری ڕۆبلۆکس لە هەرێمی کوردستان سانسۆر کرا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌، تاوه‌كوو یاری (ڕۆبلۆکس)، سانسۆر بکەن و لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغەی بکەن.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 3674، بڕیاری داوە بە زیادکردنی یاری ڕۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتوور سانسۆر کراون.

لە نووسراوەکە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت پابەند بن بە قەدەغەکردنی یاری رۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.

Back to top button