پاڵپشتیەكانی ئەمریكا لە فرەوان بوون دایە
خواكوڕك
هێرشی مووشەكەی ئەمریكا بۆ سەر سوریا پاڵپشتی بەرفرەوانی لێدەكرێــت و لەدواین لێدوانیشی دا گوتەبێژی حكومەتی بەریتانیارایگەیاند “حکومەتی بەریتانیا بەتەواوەتی پشتیوانی لە هەنگاوەکەی ئەمریکا دەکات و بۆچوونی وایە هێرشەکە وەڵامێکی گونجاوە بۆ هێرشە بەربەرییە کیمیاییەکە کە لەلایەن حکومەتی سووریا ئەنجامدرا”.
جگە لە بەریتانیا هەریەکە لە حکومەتی ئوستوراڵیا ، فەرەنسا، ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی دیکەش پشتیوانی خۆیان بۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا راگەیاندووە.
بەرەبەریانی رۆژی هەینی كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمریکا لە دەریای ناوەڕاست مووشەکێکی دوور مەودای جۆری تۆماهۆک ئاراستەی بنکەی سەربازی شوعەیرات لە پارێزگای حومس، لە سووریاکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.