فازڵ میرانی: به‌به‌غدامان گوت ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئه‌م ساڵ

خواكوڕك
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: به‌به‌غدامان گوت”گشتپرسی ده‌كه‌ین و حه‌ق و مافێكی سروشتی ئێمه‌یه‌،هه‌روه‌ها پێشنازێكی عه‌بادیمان پێیه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان.
(فازڵ میرانی)، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاندوه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان”ئیمه‌ وه‌كو شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) مان گوت” ریفرانۆدم به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنین ئه‌م ساڵ، ریفراندۆمیش ڕاسته‌وخۆ به‌مانای سه‌ربه‌خۆی نایه‌ت.
میرانی زیاتر گوتی” پێشنایرێكی سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادیمان پێیه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها لەبارەی ڕەتنەکردنەوەکەی گۆڕان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتیی، (فازڵ میرانی) گوتی، “هیواخوازبووم گۆڕان سەردانەکەی شاندی هاوبەشی رەتنەکردایەتەوە، حەزناکەین بەبێ گۆڕان هەنگاو بۆ گشتپرسی بنێین، بەڵام لەگەڵ یەکێتیی دەتوانین ئەنجامیبدەین.
Back to top button