کارەبای سەنتەری شاری رانیە بووە 24 کاتژمێری

بەفەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کارەبای سەنتەری شاری رانیە لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بووە 24 کاتژمێری و نزیکەی 30 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن و زیاتر لە 100 مۆلیدە دەکوژێندرێنەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەنتەری شاری رانیەی راگەیاند.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەشی داوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئەمشەو بۆ هەموو ئیدارەی سەربەخۆیراپەڕین نزیکەی 135,000 هاووڵاتی کارەبای بەردەوامی نیشتمانیان بۆ دابین دەکرێت وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

باسی لەوەش کردووە، لە چوارچێوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، زیاتر لە 100 مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە.

Back to top button