میدیا جیهانیەکان گرنگی بە پرسی سەربەخۆیی دەدەن
خواكوڕك
دوای پێکهێنانی لێژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم و پشتیوانی زۆرێک لە لایەنە کوردیەکان و گفتوگۆی نێوان بەغداد و هەولێر تایبەت بە ریفراندۆم ،میدیا جیهانیەکان بە گرنگیەوە لەو هەنگاوانە دەڕوانن و ڕاپرسی تایبەتی لەسەر ئەنجام دەدەن.
لەو ڕوەوە سایتی روسیا الیوم ڕاپرسیەکی تایبەتی لەسەر سەربەخۆیی و هەنگاوە خێراکانی هەولێری بۆ جیابونەوە لە عێراق بڵاوکردۆتەوە دەنگی بەڵێ لەو ڕاپرسیە لە ئاستێکی چاوەڕوان نەکراودایە چونکە ئەوانەی بەشدارن زۆرینەیان هاوڵاتی بیانین”.