
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
دوای زیاتر لە پەنجا ساڵ چاوەڕوانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی 96 جووتیاری سنووری پارێزگای هەولێری دا.
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، گوتی،”بەپێی یاسایی چاکسازی ژمارە 117 ساڵی 1970 زەوی لە دەرەبەگ و ئاغاکان وەرگیرایەوە و دراوەتە جووتیاران و بەکاریان دەهێنا، بەڵام کاتێک زەوی ئەم جووتیارانە کەوتووەتە ناو ماستەر پلانی شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی زەویەکانیان بەناوی خۆیان نەبوو، نەدەکرا قەرەبوو بکرێنەوە.”
گوتیشی: “ئەم جووتیارانە زۆرینەیان لە بەحرکە و خەبات و چەند ناوچەیەکی دیکەن، لەم چەند رۆژانە رێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان دەستپێدەکەن.”