کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێت، “کێشەی هاتووچۆی زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکەین”.

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازەی هاتووچۆ و شارەوانی و هاتووچۆی زاخۆ، دیزاین بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەکان ئامادەکراوە کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە دانرا و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین.

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هەفتەی ڕابردوو بە گوژمەی 20 ملیار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە دانرا، لە 10 ڕۆژی پێشوتریش بە گوژمەی 45 ملیار دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە دانرا، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، هەموو ئەو پڕۆژانەش لە داهاتوێکی زۆر نزیک دەکەونە باری جێبەجێ کردن.

Back to top button