
سێ رۆژ پشوو راگەیاندرا
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کوردستان رایگەیاند، بەهۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، رۆژانى 9 و 10و 11ـی ئەم مانگە لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ قوتابیان پشووى فەرمى دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەشڵێت: رۆژی لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە، هاوکات رۆژی 12ـی تشرینی دووەم دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.