حکومەت دوو رۆژ پشووی راگەیاند

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە و سێشەممە بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەو فەرمانبەرانی کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن پشوو دەبێت.

لە راگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی رەخساندنی ئاسانکاریی بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە 10 و 11ـی تشرینی دووەمی 2025 پشوو دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 پشووە.

Back to top button