
سەرکردەیەکی دیاری یەکێتی خۆی و بنەماڵەکەی هاتنە ناو پارتی
بنەماڵەی شەهید رەسوڵ کوێخا، سەرتیپی تیپی 74ی باڵەک، دوای چەندین ساڵ خەبات و قوربانیدان لە ریزەکانی یەکێتی ئەمرۆ بوونە پارتی.
زرار شەهید رەسول، لە فەیسبووکی خۆی، وێنەی خۆی و سیداد بارزانی داناوە و نووسیوویەتی ؛” شەرەفمەندبووم کە بە دیداریان گەیشتم و دەنگی ئێمە بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
شایەنی باسە لەتەواوی شارەکانی کوردستان رۆژانە وازهێنان و جیابوونەوە لە یەکێتی بەردەوامە و لە سنووری باڵەکایەتی و سۆرانیش، لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، دوای ئەوەی چەند گەنجێکی باڵەکایەتی لە لالەزاری سلێمانی لەلایەن یەکێتی شەهید کران و دواهەمینیشیان رێکار باڵەک بوو، کە گەنجە سوو.تاوەکەی لالەزار بوو.