مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، سوپاسی خودای گەورە و خەڵکی کوردستان دەکات کە دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە زیاتر لە ملیۆنێک.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

پیرۆزبایی لە سەرۆک وڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەروک بارزانی دەکەم.

پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیونی ڕاگەیاند.

سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.

پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەمو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت.

بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.

بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.

Back to top button