پارتی: 10 کورسییەکەی هەولێر مسۆگەرە و بەرگری لە هەر دەنگێکمان دەکەین

بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی سیستمی سانتلیگۆ، حیزبەکەیان 10 کورسیی پارێزگاکە مسۆگەر دەکات و ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە کەمبوونەوەی کورسییەکانیان دەکەن.

بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دڵنیایی دا و رایگەیاند ،” بە جیاوازیی زیاتر لە پێنج هەزار دەنگ، کورسیی دەیەمی هەولێر دەبەن. ئاماژەی بەوەش داوە، “ئەم بابەتە بەهەڵە لەلایەن لایەنێکەوە بڵاو کراوەتەوە و کورسییەکی پارتیی کەم کردووەتەوە.”

سەبارەت بەو وێستگانەی کە هێشتا ئەنجامەکانیان نەژمێردراون، ئاشکرای دەکات کە بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، تەنیا حەوت بۆ هەشت وێستگە لە هەولێر ماون و دەنگی ئەو وێستگانە بە فەرمی لەبەردەستیاندایە.

لە کۆتاییدا دەڵێ: ” لە هەر دەنگێکی خۆمان بەتوندی بەرگری دەکەین.”

Back to top button