وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تیكه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی موچه‌ی مانگی شوبات.
(سامان سیوەیلی) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندوە”له ئێستادا هه‌مو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان له‌گه‌ل موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شبكرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو، چونكه هه‌موو ریكارێك لای ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت ته‌واوو بووه و چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین بۆ پێدانی ده‌رماڵه به مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) تاوه‌كو ئێستا (وەزارەتی دارایی) ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی ھاندان بۆ مانگی كانونی دووەم نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت خەرجكردنی پارەی ھاندان بكەوێتە دوای ١٠ی ئەم مانگەو لەگەڵ بڵاوكردنەوەی خشتەی موچەدا، دەست بەدابەشكردنی ئەو پارەیەش بكرێت.