مەسرور بارزانی پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات

مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێ:  دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.

لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) دا، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات .

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:

لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.

Back to top button