
کوردێک بووە پاڵەوانی گەورەترین پاڵەوانێتی تایکواندۆ لەسەر ئاستی جیهان
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت :” کوردێک بووە پاڵەوانی گەورەترین پاڵەوانێتی تایکواندۆ لەسەر ئاستی جیهان و بەناوی کوردستان بەشداری کرد .
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێنی کوردستان رایگەیاند :” قوتابیەکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ، بەناوی (سەهەند شەمسەدین ) لە پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی ، بووە یەکەمی پاڵەوانێتی قەتەری نێودەوڵەتی کراوە بۆ یاری تایکواندۆ لە کێشی 65 کیلۆ بەسەرەوە ، کە بە G1 ناسراوە و یەکێکە لە گەورەترین پاڵەوانێتی تایکواندۆ لەسەر ئاستی جیهان.
قوتابی “سەهەند شەمسەدین”بەناوی کوردستان بەشداری کردبوو لەم پاڵەوانەتییە، پیرۆزباییەکی گەرمی لێدەکەین ، جێگەی شانازییە.